
“ئه‌ژی ئه‌مین” ده‌گه‌ڕێته‌وه سلێمانی؟
(میدیا21)، له سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا و تایبه‌ته‌وه زانیویه‌تی هه‌وڵێكی جدی هه‌یه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌ژی ئه‌مین سه‌رۆكی دوورخراوه‌ی “ده‌زگای زانیاریی”و ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و خودی قوباد تاڵه‌بانیش سه‌رپه‌رشتی ئه‌م هه‌وڵه ده‌كات.
بەپێی زانیاریەکان لە ناوه‌راستی ئه‌م مانگه‌دا دوور له چاوی میدیاكان له (Divan Hotel) لە شاری هه‌ولێر قوباد تاڵەبانی و ئەژی ئەمین كۆبونەته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (Meda21)، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌ژی ئه‌مین، قوباد تاڵه‌بانی پێشنیازی پۆستێکی باڵای نێو ئاسایشی هه‌رێم لە پشکی یەکێتی بۆ كردووه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه ( سەرپەرشتی هێزە ئەمنیەکانی یەکيتی لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ) بەڵام ئەژی ئەمین وتویەتی ناگەڕێتەوە مەگەر بە دوو مەرج نەبێت/
ــ پاکێجی یەکەمیان سەرپەرشتی کردنی ڕێکخستنەوەی هێزە ئەمنییەکان.
ــ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکی دەزگای زانیاریی.
لە زنجیرەی گۆڕانکارییە نوێیەکانی ئیدارەی ترەمپ و شێوازی مامەڵە لەگەڵ هێزە عێراقییەکان، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پێشنیازی گەڕاندنەوەی ئەژیان کردوە وەکو هەنگاوی مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیدارەی سلێمانی دا.
(میدیا21) زانیویه‌تی، كێشه‌كانی ئه‌ژی ئه‌مین زیاتر له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانییه و ته‌نانه‌ت نێوانی له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی هێنده خۆشه هه‌ر به “مامۆستا ئه‌ژی” بانگی ده‌كات و ماوەی دوو ساڵە زۆربەی کات بە واتسئەپ گفتوگۆیان کردوە.
ئه‌ژی ئه‌مین نادر هه‌ڵه‌بجه‌یی، له ڕووداوه‌كانی 8ی ته‌مووز ڕۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی گێرا له به‌رژه‌وه‌ندی ماڵی مام جه‌لال و له شوێنی (لاهور شێخ جەنگی تاڵەبانی ) كرایه به‌رپرسی ده‌زگای زانیاریی، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند نێوانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتی كێشه‌ی تێكه‌وت و خۆی و تیمه‌كه‌ی ڕۆیشتنه هه‌ولێر، تا ئه‌وه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی به بڕیارێكی نوسراو له 25ى10ی2022 له ڕیزه‌كانی یه‌كێتی ده‌ریكرد.