
“بەشی یاسایی مەکتەبی سیاسی یەکێتی” دادەخرێت و بەرپرسەکەشی دوور دەخريتەوە
ــ تەلار لەتیف تۆمەتبار کراوە بە دەست وەردان لە کاروباری دادگاکان
دوای 3 ساڵ لە وەرگرتن و ئیدارەدانی کاروبارە یاساییەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، بەگومانی دەست وەردان لەچەند کاروبارێکی نایاسایی سەرۆکی یەکێتی ( مەکتەبی یاسایی ) دادەخات و بەرپرسەکەشی دووردەخاتەوە .
بەپێی زانیاریەکانی میدیا21، بەگومانی دەست وەردان لە کاروباری دادگا و دادوەرەکان تەلار لەتیفی بەرپرسی مەکتەبی یاسایی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە و دوای ڕيکخستنەوە کەسێکی دیکە لە شوێنەکەی دادەنرێت .
بەپێی بەدواداچونەکانی M21، تەلار لەتیف تۆمەتبارکراوە بە “سوڵح و سوود بینین لە پۆست و پلەکەی” بۆ دەست وەردان لە کاروباری دادگاکان و چەند کەیسێکی تایبەت .
بەرپرسی مەکتەبی یاسایی دۆسیەیەکی لێکۆڵینەوەی تایبەتی بۆ کراوەتەوە و ڕوبەڕووی لێپرسینەوە کراوە تا بێتاوانی خۆی بسەلمێنێت .
میدیا21، زانیویەتی ئەو کەیسانەی کە تەلار لەتیفی پێ تۆمەتبار کراوە بەشێکیان پەیوەستن بەدادگاکان و بەشێکیشیان کەیسی کەسی و تایبەتمەندن .