جەمال کۆچەر ، پەرلەمانتار یان ڕۆژنامەنوسەکەی پەرلەمانی عێراق

جەمال کۆچەر ، پەرلەمانتار یان ڕۆژنامەنوسەکەی پەرلەمانی عێراق

🔻لە یەک ساڵدا ، کۆچەر چەند ليدوانی ڕۆژنامەوانی هەبووە ؟

بەپێی بەدواداچونەکانی Media21 لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ، جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پارلەمانی عێراق 211 جار لێدوان و چاوپێکەوتنی میدیایی هەبووە تەنها لەسەر موچە ،

لەنێو ئەو دوو سەد و یازدە جارە ١٢٣ جاریان بەناوی وەزارەتی دارایی ( واتا لەسەر شيوازی گوتەبێژی ) قسەی کردوە !

بەڵام .. بەپێی لێکۆڵینەوەکانی M21 لەو ساڵەدا جەمال کۆچەر تەنها لە شەش کۆبونەوەی فەرمی لەگەڵ وەزیری دارایی “تەیف سامی” بەشداری کردوە و بەم جۆرە بووە ؛

ــ لە چوار کۆبونەوەیاندا پرسیاری ئاراستەی وەزیر ، طيف سامی کردوە ( بەڵام پرسیارەکان لەنێو لیژنە بەشێوەی نوسین لەسەر کاخەز بوە ، چونکە تەنها سەرۆکی لیژنەی “عطوان عطواني” دەتوانێت قسە بکات ..!

ــ لە کۆبونەوەیەکی تردا هیچ پرسیارێکی نەبووە چونکە درەنگتر لەکاتی خۆی گەیشتوەتە هۆڵی کۆبونەوەکە .

ــ یەک جاریش لەکاتی دەرچوونی لەکۆبونەوە بە زارەکی پرسیاری وەزیری کردوە و یەک جاریش سەردانی بارەگای وەزارەتیان کردوە .

ــ جەمال کۆچەر لەو ساڵەدا ماوەی شەست ڕۆژ لە دووبەی بووە بۆ کاری بازرگانی بەڵام لەو دوو مانگەشدا حەڤدە لێدوانی هەبووە بۆ مەسەلەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم ..

ـــــــــــ
ــ پڕۆژەی بەدواداچونی کاری پەرلەمانتاران بەژمارە ــ زنجیرەی یەکەم ــ
ئەمە پڕۆژەیەکی نوێی Media21 ەو ، هەڵسەنگاندنی ژمارەی بۆ سەرجەم پەرلەمانتارانی کورد لە بەغداد دەکات و دەیخاتە بەردەم ڕای گشتی ..

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$70.07  0.97%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$67.19  0.96%  
دینار/دۆلار 
$1,309.00  0.00%  
یۆرۆ/دۆلار 
$1.09  0.24%  
لیرەی تورکی/دۆلار 
$36.45  0.58%  
زێڕ 
$2,993.60  0.08%  
پای 
$1.51  9.81%  
گرنگترین