
میدیا21 ڕێکەوتنێکی تایبەتی نێوان “لەتیف ڕەشید و بازرگانێکی سلێمانی” بڵاودەکاتەوە
كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو به ئاماده‌بوونی عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق، بانكێك له سلێمانی به ناوی (ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دارایی و بازرگانی) كرایه‌وه له جێگه‌ی سیتی سه‌نته‌ر پێشوو، كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار، باس له‌وه ده‌كرا پرۆژه‌كه بۆ ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و وه‌ك لقێكی بانكه‌كانی ڕافیده‌ین و ڕه‌شیده.
(میدیا21)، پاش به دواداچوونێكی ورد، چیرۆكی ڕاسته‌قینه‌ی پشت كردنه‌وه‌ی ئه‌م بانكه‌ی ده‌ستكه‌وت، بۆیده‌ركه‌وت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ته‌وتینه‌وه نییه و به‌ڵكو ئه‌نجامی ڕێكه‌وتنێكه له نێوان له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق و ئه‌حمه‌دى حاجی عه‌لی كه سه‌رمایه‌دارێكی كۆنی سلێمانییه و زیاتر به (ئه‌حه‌سور شه‌ممه‌یی) ناسراوه.
باڵه‌خانه‌ی سیتى سه‌نته‌ری پێشوو، كه ئێستا كراوه‌ته ئه‌م ناوه‌نده بۆ دارایی و بازرگانی خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رمایه‌دار ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی، ساڵى 2018 له مامه‌ڵه‌یه‌كدا سه‌دا 51ی ده‌فرۆشێ به دكتۆر له تی‌ف ڕه‌شید، به بڕی 19 ملیۆن دۆلار و به‌و مه‌رجه‌ی كه ئیداره‌كردنیشی هه‌ر لای دكتۆر له‌تیف بێت.
پاش هاتنی كۆرۆنا، دۆخی مۆڵی سیتى سه‌نته‌ر به‌ره‌و خراپی تا ئاستی ئیفلاسبوون ده‌ڕوات و هیچ قازانجێكی نابێت، بۆیه دكتۆر له‌تیف وا هه‌ست ده‌كات له‌م مامه‌ڵه‌یه‌دا فێڵی لێكراوه و پاره‌یه‌كی زۆری داوه به پرۆژه‌یه‌كی بێسوود.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (میدیا21)، دوای ئه‌وه‌ی ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار له 2022، ئیدی په‌شیمان ده‌بێته‌وه و به سه‌رمایه‌داره‌كه ده‌ڵێت پاره‌كه‌م بۆ بگه‌ڕێننه‌وه و مۆڵه‌كه‌ی سیتی سه‌نته‌ر بۆ خۆتان، سه‌رمایه‌داره‌كه ڕازی ده‌بێت و 19 ملیۆن دۆلاره‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دكتۆر له‌تیف، به‌ڵام مه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ داده‌نێت له به‌غدا یارمه‌تیان بدات تا سیتی سه‌نته‌ر بكه‌ن به ناوه‌ندێكی دارایی و بانكی، چونكه كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ناوه‌ندانه له هه‌رێمی كوردستان حكومی یان كه‌رتی تایبه‌ت پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی بانكی مه‌ركه‌زی عێراق هه‌یه.
(میدیا21) ئه‌وه‌شی زانیووه، دكتۆر له‌تیف ته‌نها مۆڵه‌كه‌ی گه‌راندوه‌ته‌وه و شوقه‌كانى به‌شی پشته‌وه‌ی سیتی سه‌نته‌ر تائێستاش هه‌ر موڵكی ئه‌ون
به‌پێی به‌داواچوون و به‌ڵگه به‌رده‌سته‌كانی (میدیا21)، سه‌رۆك كۆمار له‌ڕێی عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له كۆتایی 2024 مۆڵه‌ت بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م سنته‌ره وه‌رده‌گرێت كه ناونراوه (ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دارایی و بازرگانی).
(میدیا21) زانیویه‌تی، ئه‌م بانك یان سه‌نته‌ره بازرگانییه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به بانكی ڕافیده‌ین و ڕه‌شیده‌وه نییه تا ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی تێدا بكرێت، ته‌نها ناوه‌ندێكه بۆ ئاڵوگۆڕی دراو،
یان به زمانێكی ساده شوێنێكه هاوشێوه‌ی بازاڕی دۆلاره‌كه بۆ حه‌واڵه و ئاڵوگۆڕی دراو، یه‌كێك له ئامانجه‌كانیشیان ئه‌وه‌یه شوێنی بازاڕی دۆلاره‌كه بگرنه‌وه، چونكه لێره بۆرسه‌ی جیهانیشى تێدا ده‌كرێت.