
مانگی هەنگوینی نێوان “بافڵ تاڵەبانی و شێخ جەعفەر” کۆتایی هات
🔻دوای پازدە ساڵ پۆست ، شێخ جەعفەر شێخ موستەفا لە سلکی حکومی دوور دەخرێتەوە
🔻یه‌كێتی دەیەوێ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له شێخ جه‌عفه‌ر وه‌ربگرێته‌وه
به‌پێی زانیارییه‌كانی (میدیا21)، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به نیازن پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وه‌ربگرنه‌وه، له‌ئێستاشدا ماڵی تاڵه‌بانی سه‌رقاڵی دیاركردنی كه‌سێكن بۆ پۆسته‌كه تاكو له شوێنی شێخ جه‌عفه‌ر (75 ساڵ) ببێته جێگری نێچیرڤان بارزانی له سه‌رۆكایه‌تی داهاتووی هه‌رێمدا.
(میدیا21) زانیویه‌تی، شێخ جه‌عفه‌ر هه‌ر له ئێستاوه ئاماده‌كاریی بۆ قۆناغی داهاتووی سیاسی خۆی ده‌كات ئه‌گه‌ر نه‌توانێ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ربگرێته‌وه، ماوه‌ی دوو مانگیشه تیمێكی ڕاوێژكاریی له كۆمه‌ڵێك مامۆستای زانكۆ و نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسى بێلایه‌نی سلێمانی پێكهێناوه.
ئه‌م تیمه ئه‌ركیان ڕێكخستنی دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه بۆ شێخ جه‌عفه‌ر له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و رۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نووس و مامۆستایانی زانكۆ، كه له‌گه‌ڵیاندا داده‌نیشێ بۆ گفتوگۆ و بیروڕاگۆرینه‌وه له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان.
شێخ جه‌عفه‌ر (1950 له قه‌ره‌داغ له‌دایكبووه)، ئێستا لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی یه‌كێتیه، له 8ی ئه‌یلولی 2019وە وه‌ك جێگری نێچیرڤان بارزانی ده‌ستبه‌كاربو.