لە کڕینی بینایەک بۆ “لقی سلێمانی بانکی TBI “بڕی 5 ملیۆن دۆلار خوراوە

لە کڕینی بینایەک بۆ “لقی سلێمانی بانکی TBI “بڕی 5 ملیۆن دۆلار خوراوە

🔻 دوو پەرلەمانتاری کوردیش تيوەگلاون
🔻بانکەکە سلێمانی خستوەتە بلاک لیست تا دوای لێکۆڵینەوەکان

بەپێی بەدواداچوون و ئەو دیۆکۆمێنتانەی دەست Media21 کەوتوون دەیسەلمێنن لە کڕینی بینایەک لە گەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی بۆ لقی بانکی TBi ( بانکی بازرگانی عێراقی ) گەندەڵیەکی گەورە کراوە و بڕی 5 ملیۆن دۆلار ( پێنج سەد دەفتەر دۆلار ) وون کراوە .

بەپێی ئەو نوسراوانەی دەستەی نەزاهەی عێراقی و سەرۆکایەتی پەرلەمان لە کاتی کڕین دا لیژنەی سەرپەرشتیار بە مەبەست و بۆ دەستخستنی بڕێک پارە کە لانیکەم 700 دەفتەرە بینای دیاری کراویان بە دوو هێندە و نیوی نرخی بنەڕەتی خۆی کڕیوەتەوە لە کاتێکدا لە مامەڵە سەرەتاییەکەدا هەمان پارە نەدراوە .

لیژنەی کڕیار تاوەرەکەیان لە خاوەنی یەکەمی بە بڕی ( 15 ملیۆن دۆلار واتا هەزار و پێنج سەد دەفتەر ) کڕیوە و دواتریش (1 یەک ملیاردیان لە نۆژەنکردنەوەیدا خەرج کردوە )، جگە لەوەی مەتری زەویان لەو زۆنەدا بە 5 هەزار هەزار دۆلار،خەمڵاندوە، کە لە کاتێکدا مەتری زەووی لەو شوێنەدا تەنها ٢٥٠٠$ بۆ ٣٠٠$ .

ئەو گەندەڵیەی کە لە کڕینی تاوەرەکەی لقی سلێمانی بانکی TBi کراوە قەبارەکەی بەپێی کۆنووسەکەی دیوانی چاودێری دارایی و لیژنەی دارایی پەرلەمان لانیکەم 7 ملیۆن دۆلارە واتا دیارنەمانی 700 سەد دەفتەرە .

‌‎لەسەر کۆنووسی لیژنەی لێکۆڵینەوەکە هەموو ئەندامانی لیژنەی دارایی واژووی نوسراوە دەكەن ،تەنها دوو پەرلەمانتار لەسەر واژوکانیان، یەكێكیان دەنوسێت(مع التحفظ،ئەوی تریشیان دەنوسێت،لەگەڵ چەند تێبنییەك)ئەو دوو پەرلەمانتارەش (مەسعود حەیدەر و عەبدولقادر محەمەدە) پەرلەمانتارێكی تر كە كوردە لەو لیژنەیەدایە (ئەحمەدی حاجی رەشیدە) ،ئەو بێ هیچ پەراوێزێك واژووی كردوە .

بەپێی زانیاریەکانی M21 دوو پەرلەمانتاری کوردی خولی پێشووش لەم گەندەڵیەوە گلاون و بەپێی ئەو ڕيوشوێنانە بێت کە گیراونەتە بەر مانگی نیسانی ئەمساڵ و دوای جەژنی ڕەمەزان ناوی تۆمەتباران لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عێراقەوە ئاشکرا دەکرێن .

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$69.96  0.81%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$67.11  0.84%  
دینار/دۆلار 
$1,309.00  0.00%  
یۆرۆ/دۆلار 
$1.09  0.26%  
لیرەی تورکی/دۆلار 
$36.66  0.01%  
زێڕ 
$2,997.10  0.19%  
پای 
$1.53  7.31%  
گرنگترین