
به لێدوانه‌كانی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پاره له لایه‌ن حكومه‌ت و پارتی و یه‌كێتی و حیزبی بەعسەوە، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود شه‌ڕێكی راگه‌یاندنی به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو به تایبه‌تتر عه‌لی باپیر هه‌ڵگیرساندووە و ئێستا لایه‌نگرانی هه‌ر سێ به‌ره‌كه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌نگه‌ریان له یه‌كتر گرتووه.
(میدیا21) له ئه‌رشیفی تایبه‌تی گوڵه‌خانه‌وه چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ده‌ستكه‌وتووه، كه خودی كاكه حه‌مه و حیزبی سۆسیالیست كردوویانه‌ته به‌ڵگه به‌سه‌ر عه‌لی باپیر و كۆمه‌ڵه‌وه، كه هه‌م پاره‌یان له یه‌كێتی وه‌رگرتووه هه‌م پاره‌یان له سه‌ددام وه‌رگرتووه و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ به‌عس هه‌بووه تا ڕووخانی له 2003.
به‌پێی یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه‌كان، عیزه‌ت دووری نامه‌یه‌كی بۆ سكرتێری تایبه‌تی سه‌دام ناردووه و تێید داوا ده‌كات له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌منی عام بڕی 425 هه‌زار دۆلار ته‌رخان بكات بۆ كاری تایبه‌ت، كه بڕی 250 هه‌زار دۆلاری بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی ته‌رخان بكرێت.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تری ئه‌رشیقی گوڵه‌خانه كه ده‌ست (میدیا21) كه‌وتووه، عه‌لی باپیر له 14ی3ی2001 كاتی هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر عێراق، نامه‌یه‌كی بۆ ئه‌منی عامی حكومه‌تی به‌عس ناردووه و تێیدا ده‌ڵێت كۆمه‌ڵی ئیسلامی به 10 هه‌زار چه‌كداره‌وه ئاماده‌یه بۆ پشتیوانیان دژی ئه‌مریكا و سه‌هیۆنیه‌ت، چونكه سه‌دام حسێن به جێنشینی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی ده‌بینین.
كاكه حه‌مه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كاتێك باره‌گاكانی كۆمه‌ڵ له ئه‌حمه‌د ئاوا بۆردومانكرا له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، عه‌لی باپیر و چه‌ند كه‌سێكی تری كۆمه‌ڵ هاتوونه‌ته گوڵه‌خانه و به نێوانگیریی ئێرانیه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سوڵحی بۆ كردوون، به‌جۆرێك عه‌لی باپیر له‌وێدا بڕی 250 هه‌زار دۆلاری له یه‌كێتی وه‌رگرتووه، به‌رامبه‌ر به‌وه عه‌لی باپیر له30ی3ی 2003 نامه‌یه‌كی بۆ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ناردووه له‌سه‌ر په‌نادانی له گوڵه‌خانه سوپاسی كردووه.
هه‌ر له‌و ده‌ستنووس و نامانه‌ی تر له نێوان عه‌لی باپیر و كاكه حه‌مه، (میدیا 21) چه‌ند دانه‌یه‌كی تری ده‌ستكه‌وت كه دانراوه له‌گه‌ڵ ئه‌م پۆسته‌دا، كه عه‌لی باپیر سوپاسی حیزبی سۆسیالیست ده‌كات بۆ هاوكارییه‌كانی له كاتی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر باره‌گاكانیان له 2003.